خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ پێشینه‌کان ئاگادار دەکرێنەوە

لە بڕێک پارە دەبەخشرێن

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ پێشینه‌کان دەکاتەوە، بەمەبەستی ئازادکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.

بە گوێرەی راگەیندراوەکە، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سزای یەک ملیۆن دینار دەبەخشرێن و تەنها پارەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن و رسووماتی تۆمارکردن دەدەن، بەڵام تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە، کە کێشەی یاساییان نییە.

دەقی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی:

H.J