کۆمپانیای دیلۆیت شەشەم راپۆرتی لەبارەی بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
داهاتی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018ی ئاشکرا کرد
K24 – ههولێر:
كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی بۆ بۆ وردبینی و ڕاوێژكاریی، شەشەم راپۆرتی تایبەتی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە رێگەی بۆریەوە 39 ملیۆن و 399 هەزار و 182 بەرمیل بووە.
ھەروەھا، کۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو گەیشتووەتە دوو ملیار و 125 ملیۆن و 381 هەزار و 980 دۆلاری ئەمەریکی و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش 54 دۆلار و 197 سەنت بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتی نەوت و گازی هەرێم بە بەراورد بە چارەگی سێیەمی ھەمان ساڵ كەمیكردووە.

H.J