سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
"به‌ریتانیا گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان ده‌دات"
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تێریزا مێی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.
له تویتێكدا و له هه‌ژماری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا، مێی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، كه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان به‌هێز بكات".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویتێكدا له تۆڕی كرمهڵایهتیی تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "ئێستا خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه".
جێرمی هانت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، شانشینی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له بونیادنانی گیانی یه‌كگرتوویی و لێبوورده‌یی له كوردستان و عێراق و جیهاندا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 27/5/2019، له كۆی 81 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو له دانیشتنی په‌رله‌مان، نێچیرڤان بارزانی به ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی، ده‌یان په‌یامی پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم كراون.
H.B