شاسوار عه‌بدولواحید به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كراوه
K24 – سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسایشی سلێمانی شاسوار عهبدولواحیدی ئازاد كرد.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: به بڕیاری ئاسایش، شاسوار عه‌بدولواحید و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ئازاد كراون.
ئازادكردنی ناوبراو دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ چالاكانی جووڵانه‌وه‌كه‌ی خۆپیشاندانیان كرد.
شاسوار عه‌بدولواحید له لایه‌ن ئاسایشه‌وه به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و مۆبایل ده‌ستگیر كرابوو.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و پارێزه‌رانی شاسوار عه‌بدولواحید پێشتر رایانگه‌یاندبوو، دۆسییه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، په‌یوه‌ندیی به ئاسایشه‌وه نییه و ده‌بێت لای پۆلیس بێت.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندبوو، هێشتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یان له زیندانی ئاسایش، پێچه‌وانه‌ی یاسایه و داوایان ده‌كرد، به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردندا یاسا رێگه‌ی پێ داوه.
شاسوار عه‌بدولواحید، به مادده‌ی 2 له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ساغ ببنه‌وه، یاسا به به‌ندكردن له شه‌ش مانگ تا 5 ساڵ، یاخود غه‌رامه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزای ده‌دات.
پێش ده‌ستگیركردنیشی شاسوار عه‌بدولواحید له وتارێكی تۆماركراودا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئاسایش نایان ترسێنێت و له هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.