یه‌كێتیی جووتیارانی كوردستان: به‌رپرسیارێتیی ئه‌و دۆخه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه
"كاتێك جووتیاران ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن هێزێك رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌خوازره‌وه‌ی به هۆی سووتاندنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان، رووبه‌ڕووی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه شه‌وی رابردوو رووبه‌رێكی زۆری ده‌غڵودان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای داقووق له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كدارییه‌وه سووتێنران.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیی جووتیاراندا هاتووه، "له درێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ده‌غڵودانی جووتیاران، جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی بێباكانه گرووپێكی چه‌كداریی، گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی گوندی حه‌فته‌غاریان له سنووری داقووق سووتاند".
یه‌كێتیی جووتیارانی كوردستان هۆكاری ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستكراوه‌ن و رێگه‌یان پێ دراوه و تا ئێستا هیچ رێكارێكی یاسایی و كرده‌یی له به‌رامبه‌ریان نه‌گیراوه‌ته به‌ر".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "كاتێك شه‌وی رابردوو جووتیاران به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه چوونه‌ته ناو زه‌وییه‌كانیان، رووبه‌ڕووی هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو بوونه‌ته‌وه و رێگه‌یان نه‌داوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه به داخه‌وه روودانی شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان جووتیاران و ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه، شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه".
یه‌كێتیی جووتیاران جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه ببێته‌وه، نه‌ك جووتیاران و هاووڵاتییانی ناوچه‌كه".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاران یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و گه‌یاندنی زیان به ئابووریی عێراق به‌گشتی و پارێزگای كه‌ركووك به‌تایبه‌ت، به‌رپرسیارێتیی كۆی ئه‌و تاوانانه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵ، كه به ئاشكرا چاوپۆشیی له ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، "به درێژایی مێژوو تاوانی هاوشێوه به‌رامبه‌ر جووتیاران و خاك و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام دراون، بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتیی ئه‌و كرده‌وانه له ئه‌ستۆ بگرێت و جووتیارانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كێتیی گشتیی جووتیارانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕین و داواش له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بكه‌ن".
H.B
