ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌روازه‌ی سنووری (زێتێ) روویدا
ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا
K24 - مێرگه‌سۆر:
كاتژمێر 2 و نیوی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 30ی ئایاری 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رێگه‌یه‌كی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری زێتێ، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا رووی دا.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، شۆفێری شۆفه‌ڵێك، به ناوی (ره‌سووڵ عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د)، له‌دایكبووی 1961 بریندار بووه، ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ریی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (بلێ) كراوه و چاره‌سه‌ریی پێویستی وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه تی ئێن تی بووه و بۆیان دانراوه‌ته‌وه، چونكه به گوته‌ی خۆیان، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ناوچه‌كه‌یان به ئامێری شۆفه‌ڵ و گرێده‌ر به ته‌واوی راماڵیوه و هیچ شتێكیان نه‌بینیوه.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له دانانه‌وه‌ی تی ئێن تی و ته‌قه‌مه‌نیی له‌و جۆره، راگرتنی كاره‌كانیانه، ئێستا سه‌رقاڵی دروستكردنی رێگاكه‌ن، كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆری ده‌ڤه‌ری بارزان.
ساڵی 2014 بڕیاری کردنەوەی دەروازەی سنووری زێتێ، لە دەڤەری مێرگەسۆر لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا درا، بەڵام بە ھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، کارەکانی وەستێنران، دوای وەدەرنانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان جارێکی دیکە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە لە 18/5/2018 واژۆی کردووە، دەست بە کارەکانی کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە كراوه‌ته‌وه.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م