هه‌ولێر.. كارگەیەکی ئامادەکردنی ساردەمەنی و شیرینی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
بە شێوەیەکی نایاسایی و بێ مۆڵەت کاریان دەکرد
K24 - هه‌ولێر:
کارگەیەکی ئامادەکردنی ساردەمەنی لە خانوویەکدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بێ مۆڵەت کاریان دەکرد و 5 کەسیش دەستگیرکران کە لەوێ کاریان دەکرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له كارگه‌كه كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ن و خه‌ڵكی هه‌ولێریشیان له‌گه‌ڵدایه، كاری سه‌ره‌كیشیان درووستكردنی سارده‌مه‌نی و شیرینی بووه بۆ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌ولێریش ناردوویانه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ماڵه‌كه وه‌كو كارگه‌یه‌ك به‌كارهاتووه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌نامه و مۆڵه‌تێكی ته‌ندرووستیان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان كاری خۆیان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له به‌كارهاتووه‌كان، ئێكسپایه‌ر بوونه، وه‌ك له وێنه و ڤیدیۆكانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له درووستكردنیان به‌كارهاتوون، هیچیان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان له‌گه‌ڵدا نییه.
هه‌ندێك له‌و كه‌لوپه‌لانه ته‌نها رێككه‌وتنی به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونیان له‌سه‌ر نووسراوه، ئه‌وانیش به‌سه‌رچوونه و نابێت به‌كاربهێنرێن. هه‌ر له ناو كارگه‌كه‌دا، پاشماوه‌ی مشك و خشۆكی دیكه به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م
