له گوندێكی مووسڵ داعش پێنج ئەندامی یەك خێزانی کوشت
چهكدارانی رێكخراوهكه لاوازی ھێزی ئەمنيیەکانی عێراقیان قۆستووەتەوە
K24 - ههولێر:
داعش ژن و منداڵێکی لە یهكێك لە گوندەکانی رۆژئاوای مووسڵ کوشت، سەرەتای ئەم مانگەش پێنج ئەندامی یەک خێزانی کە ژن و منداڵیشی تێدا بوو کوشت.
چەکدارانی داعش بەردەوامن لە ھێرشەکانیان و ئاڵۆزی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و لاوازی ھێزی ئەمنيیەکانی عێراقیان قۆستوەتەوە و خەریکی خۆرێکخستنەوەن. دانیشتوانی ئەو گوندانەش ئێستا بەناچاری بۆ بەرگریکردن لە خۆیان چەکیان ھەڵگرتووە.
موسەننا فەتحی خەڵکی گوندی تهل رومان, به چهكهوه پاسهوانی له گوندهكهیان دهكات و دهڵێت: "هیچ هێزێك نییه پارێزگاریمان لێبكات، خۆمان، بەرگری لە خۆمان دەکەین. ژمارەیان ١٥ چەکدار بوون ھێرشیان کردەسەر ماڵی براکەم و برازاکەم و ماڵی دایکم و سەریان برین. برازایەکم تەمەنی سێ ساڵ بوو و یەکێکیشیان تەمەنی ١٠ ساڵ بوو دایکیشم 83 ساڵ بوو لەگەڵ براکەم ھەموویان سەربرین. تەقەیان بە منیش کرد بە موعجیزە رزگارم بوو".
ئاسەواری فیشەک و تەقەی چەکدارانی داعش بە دار و دیواری گوندەکەوە دیارە. گوندنشیەکانیش دەڵێن چەندینجار داوای ھاوکارییەکان لە حکوومەت و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە دوای رووداوەکە بە رۆژە ھاتوونەتە ناو گوندەکە و کە تاریك داھاتووە لەناو گوندەکەیان کشاونەتەوە.
هیشام عهگیدی، كه هاووڵاتییهكی گوندهكهیه دهڵێت: "داعش ھێرشی کرد و پێنج کەسی لێ کوشتین، خێزانێکی بەتەواوی کوشت. تەلەفۆنیان بۆ کردین و ھەڕەشەیان لێکردین و وتیان تەرمی ئەوانەی کوژراون وەریانگرنەوە. پەیوەندیمان بە ھەموولایەکەوە کرد و کەس وەڵامی نەداینەوە. دواتر چەکدارانی داعش گوندەکەشیان سووتاند. نەحکومەت نە ھیچ کەسێکی دیکە یەک ھەڵوێستی نەبووە. ھێزەکانی حکومەت ھاتنە ناو گوندەکە و کە تاریک داھات کشانەوە".
خەڵکی تل رومان گوازراونەتەوە بۆ گوندی کەوار کە یەك کیلۆمەتر لە گوندەکەی خۆیانەوە دوورە و بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی تێدایە.
خهڵكی ئهو گونده له سهقامگیری و ئهمنیهتی خۆیان نیگهرانن و دهڵێت: "ئەگەر ناتوانن بمانپارێزن حکوومەت چەک و ئۆتۆمبێلمان بداتێ خۆمان خۆمان دەپارێزین".
دۆخەکە لە دەوروبەری مووسڵ گەیشتووەتە ئاستێک ھیچ کەسێک ناتوانێ بە بێ چەک لەنێوان گوندەکان ھاتووچۆ بکات. داعش بە شێوەی گرووپ و گرووپ ناوبەناو ھەڵدەکوتێتە سەر موختاری گوندەکان و ئەو ماڵانەشی کە ھاوکاری حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنیيەکانی عێراق دەکەن.
ئ. م