ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا بۆی خواست
K24- هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان, سه‌رۆككۆماری توركیا وێڕای پیرۆزبایی، خۆشحاڵیی خۆی به هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركی نوێ‌دا بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامیی پشتگیریی كۆماری توركیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نێچیرڤان بارزانی له پێگه‌ی تازه‌یدا دووپات كرده‌وه، به فه‌رمیش بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌ردانی توركیا بکات، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیای كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیای له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
H.B