نێچيرڤان بارزانى: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
ته‌قينه‌وه‌كانى كه‌ركووك سه‌ركۆنه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له په‌يامێكدا ته‌قينه‌وه‌كانى شه‌وی رابردووی كه‌ركووكى سه‌ركۆنه كرد.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تيرۆریستييانه پێويستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و هه‌ردوولا ده‌بێ به جددى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ته‌قينه‌وه تيرۆرستييه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك ده‌كه‌ين و له‌م كاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين و هه‌موو دامه‌زراوه پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراوه و ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارييه‌كن.
له كاتێكدا به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م تاوانكارييه ترسنۆكانه ده‌كه‌ين، داواكارين لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان تيرۆریستان بدۆزنه‌وه و به سزاى ياساييان بگه‌يه‌نن. به‌رده‌وامى و فراوانبوونى كاره تيرۆریستييه‌كان له ناوچه‌كانى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى، ئاماژه‌ى ترسناكى كارابوونه‌ى تيرۆر و هه‌وڵى ئاڵۆزكردنى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تيرۆرستييانه پێويستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و هه‌ردوولا ده‌بێ به جددى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
دڵمان لاى كه‌سوكارى شه‌هيدان و قوربانييانه و خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌وايييان بداته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان
30/5/2019