كۆسرەت رەسول داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووكی كرد
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له په‌یامێكدا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاساییكردنی ره‌وشی كه‌ركووك.
شه‌وی رابردوو، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك روویاندا و به هۆیانه‌وه 6 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 19ی دیكه بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كان، له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كاردانه‌وه‌یان لێكهوتهوه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له په‌یامێكدا، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، "زۆر بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ زنجیرەیەك تەقینەوە شاری كەركووكی هەژاند، وێڕای ئیدانەكردنی توندی ئەم كردەوە تیرۆرستیانە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "ئەركە لەسەر حكومەتی عێراقی و دامودەزگا ئەمنییەكانی كەركووك بە زووترین كات بكەرانی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە بدۆزنەوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن، ئەم كردەوە تیرۆرستیانە رێگری سەرەكین لە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان لایەنەكان و دەبنە بەربەست لەبەردەم ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەكە".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوایه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، "لێرەوە داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم هەموومان پێكەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و ئاسایی بوونەوەی دۆخی ناوچەكە هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر بە جۆرێك هەماهەنگی و هاوبەشی تەواو هەبێ لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و سوپای عێراق".