فراكسیۆنی گۆڕان داوای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی شاری كه‌ركووكی كرد
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی شاری كه‌ركووكی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م ته‌قینه‌وانه له کاتێکدایه، که دۆخی کورد له ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له حاڵێکی خراپدایه و جگه له‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ر گه‌نم و سامان و خاکی کوردان هه‌یه، له چه‌ندین شوێن هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لێره‌وه داواکارین سه‌رجه‌م حیزبه کوردستانییه‌کان ناکۆکییه‌کانیان وه‌لاوه بنێن و پێکه‌وه کۆببنه‌وه و پلانێک بۆ ئه‌م ناوچه کوردستانیانه دابنێن".
شه‌وی رابردوو، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك روویاندا و به هۆیانه‌وه 6 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 19ی دیكه بریندار بوون.