له به‌غدا "رۆژی قودس" به شێوازی ئێرانیی كرایه‌وه
له لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستنیشانكراوه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌غدا گرووپ و میلیشیا شیعییه‌كان، له رۆژی قودسدا، كه له لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستنیشانكراوه، نمایشێكی فراوانیان ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی روحوڵڵا خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ینی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی "پشتیوانی بۆ قودس" ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌مڕۆ گرووپه میلیشیاییه‌كانی سه‌ر به "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" له به‌غدا نمایشێكی سه‌ربازیان رێكخست.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
