پۆمپیۆ: تەنها لە یەک حاڵەت ئەوروپا دەتوانێت بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێک دەداتە ئەوروپییەکان
K24 – ههولێر:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هێکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی میکانیزمی بازرگانی کردن لە نێوان ئەوروپا و ئێران (ئینستێکس) هەڵوێستی وڵاتەکەی راگەیاند.
پۆمپیۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکادا رایگەیاند: "ئەگەر ئامانج لە ئینستێکس بازرگانی کردن بێت لەسەر ئەو کاڵایانەی کە ئەمەریکا سزای نەخستوونەتە سەر ئەوا کێشە نییە".
لەسەرەتای ئەمساڵ، ئەوروپا میکانیزمێکی بۆ بازرگانی کردن بەناوی ئینستێکس لەگەڵ ئێران راگەیاند کە ئامانج لێی بەردەوامی دان بوو بە بازرگانی نێوان ئەوروپا و ئێران لە دوای سزا نوێکانی واشنتن بۆ سەر تاران.
دوێنێ پێنجشەممە 30/05/2019، مایک پۆمپیۆ بە سەردانێک گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و بڕیاریشە سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بکات، ئامانجیش لە سەردانەکەی زیاتر کردنی فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانە.
Reuters
H.J