کارمەندانی ئێکسۆن مۆبیل دەگەڕێنەوە عێراق
وادەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
چەند بەرپرسێکی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، كارمەندانی ئیكسۆن مۆبیلی ئەمەریكی، ئامادەكاریی بۆ گەڕانەوە دەکەن.
ئاشکراشیان کردووە، رۆژی یەكشەممەی داھاتوو، كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی ئیكسۆن مۆبیل ئەمەریكی لە كێڵگەی نەوتی قرنە یەكی بەسڕە دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
كارمەندانی ئیكسۆن مۆبیل داوایان لە بەرپرسانی عێراق كردووە لە شوێنی كاركردنیان گیانیان پارێزراو بێت و وەزارەتی نەوتی عێراقیش دڵنیایی داوەتە كارمەندەكان.
رۆژی 18/05/2019، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بڕیاری کشانەوەی کارمەندانی لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە دا و هۆکارەکەشی بۆ ناسەقامگیریی عێراق گەڕاندەوە.
H.J