بۆڵتۆن پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا هەرێمی کوردستان بە هاوپەیمانێکی دڵسۆز ناو دەبات
K24 – ههولێر:
بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، پەیامێکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد.
بۆڵتۆن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتهر نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم".
دەشڵێت: "هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، کە هاوپەیمانێکی دڵسۆزی ئێمەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

H.J