سه‌رۆكی فلیپین: هاوڕه‌گه‌زبازبووم
به هۆی دژایه‌تیكردنی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ناوبانگێكی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتیرتی، له میانی سه‌ردانێكی بۆ ژاپۆن، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا هاوڕه‌گه‌زبازبووم، به‌ڵام دواتر خۆم چاره‌سه‌ر كرد.
دوتیرتی، گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی به هاوسه‌ری پێشووم گه‌یشتم، به خۆمم وت ئه‌مه رێگه راسته‌كه‌یه و ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ وه‌ك پیاوێك بیت.
سه‌رۆكی فلیپین به هه‌ڵوێست و لێدوانه سه‌یره‌كانی سه‌رنجی میدیای جیهانی بۆ خۆی راكێشاوه.
له ماوه‌ی رابردوودا به هۆی دژایه‌تیكردنی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ناوبانگێكی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه.