له‌ چین له‌ جه‌نگی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێ وه‌ڵام نییه‌

باج له‌سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكا زیادده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

چین به‌ بڕی 60 ملیارد دۆلار باج به‌ سه‌ر پێنج هه‌زار و 140 كاڵای ئه‌مه‌ریكیدا ده‌سه‌پێنت.

حكوومه‌تی چین له‌ به‌رامبه‌ر باجه‌كانی ئه‌م دوایيانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بریاریدا به‌ بڕی شه‌ست ملیارد دۆلار باج به‌ سه‌ر پێنج هه‌زار و 140 كاڵای ئه‌مریكدا بسەپێنێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاتر بوونی كێشه‌ی بازرگانییه‌كانی نێوان ھەردوولا. 

زۆرتریني باجه‌كانیش به‌ سه‌ر به‌رهه‌می خۆراك و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیایدا سه‌پێندراوه‌, ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر  ئابووری جیهان ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌كانی رابردوو ئه‌مریكا رێژه‌ی باجه‌كانی له‌ 10 بؤ 20% به‌ سه‌ر كاڵاكانی چیندا زیاتر كرد و چینیش له‌ بەرامبەردا  ئه‌م باجانه‌ی سه‌پاند.

ئ. م