سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوپای سووریای بۆردومان کرد

ئیسرائیل گرتە ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

سوپای ئیسرائیل هێرشکردنە سەر چەند پێگەیەکی سوپای سووریا لە سنووری نێوان ئیسرائیل و سووریا ئاشکرا دەکات.

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، سێ سەرباز سووری کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیش لە راگەیندراوێکیدا دەڵێت: "فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانمان لە بەرەی جەنگی بەرزاییەکانی جۆلان، هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێک کە سەر بە سوپای سووریا بوون ".

هۆکاری ئەم هێرشە سوپای ئیسرائیل، وەڵامدانەوەی چەن هێرشێکی مووشەکی بوون کە شەوی رابردوو کرابووە سەر ناوچەی هێرمۆن لە باکووری بەرزاییەکانی جۆلان.

سوپای سووریا ئەگەرچی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلی ئاشکراکردووە، بەڵام دەڵێت توانیویانە چەند مووشەکێکی سوپای ئیسرائیل لە پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان پووچەڵ بکەنەوە.

RT

H.J