گرانترین لاپتۆپی جیهان به 1.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
هۆكاری گرانییه‌كه‌ی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بزانه
K24 - هه‌ولێر:
لاپتۆپێك، كه 11 ساڵ به‌ر له ئێستا درووستكراوه، به نرخی 1 ملیۆن 345 هه‌زار دۆلار فرۆشرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لاپتۆپه‌كه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تی.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ئینگادگێت"ی ئه‌مه‌ریكی، لاپتۆپه‌كه له جۆریی "SAMSUNG NC10"یه و هێشتا به سیسته‌می كۆنی ویندۆز ئێكس پی كار ده‌كات.
هۆكاری گرانی لاپتۆپه‌كه‌ش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی شه‌ش مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسی جیهان له‌ناو ئامێره‌كه.
ئه‌و شه‌ش ڤایرۆسه مه‌ترسیداره ته‌نها له‌و ئه‌و لاپتۆپه‌دا ماون، كه پێشتر به‌هۆیانه‌وه زیانی زیاتر له 96 ملیار دۆلاریان هه‌بووه.
ناوی چوار جۆر له ڤایرۆسه‌كانی ناو لاپتۆپه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بریتین له : "ئای لۆڤ ی‌و ILOVEYOU، مای دووم MyDoom، سۆ بیگ SoBig ، دارك تێكیلا DarkTequila".
لاپتۆپه‌كه هیچ سوودێكی بۆ به‌كارهێنان و كاركردنی رۆژانه نه‌ماوه و هۆكاری گرانییه‌كه‌شی، بۆ لایه‌نی ئه‌كادیمی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه هێشتا له‌وێ ماون.
ئێستا ئامێره‌كه به ته‌واوه‌تی پارێزراوه و رێگه‌نادرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ببه‌سترێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ڤایرۆسه‌كان به‌ناو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاونه‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئینگادگێد
ئ. م