"بارسێلۆنا ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م سه‌رپێچییه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سڕ بكرێت"
بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌م یاریزانه‌وه ره‌نگه نه‌توانێت له‌م هاوینه هیچ یاریزانێك بگوازێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سكاڵایه‌كی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له فیفا له‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماری بكات، پێشبینی سڕكردنی بارسێلۆنای له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵی لێ ده‌كرێت.
رادیۆی (سێر)ـی ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گفتووگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسانی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدییان توڕه و نیگه‌ران كردووه، به‌هۆیه‌وه بڕیاریانداوه به فه‌رمی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سكاڵا له‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاتڵێتیكۆ له‌سه‌ر بارسێلۆنا كۆی كردۆته‌وه له فیفا په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی هاوینه سڕ ده‌كرێت.
