"مێسی به‌ باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا"

"هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی مێسی له‌م وه‌رزه‌ ده‌ربكه‌وێت"

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئامار و كۆكردنه‌وه‌ی داتا، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به‌ باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

پێگه‌ی WhoScoredـی ئینگلیزی له‌ ئامارێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ لیۆنێل مێسی به‌ باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگی 2018 ـ 2019 ده‌ستنیشان كراوه‌، به‌وپێیه‌ی مێسی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 10 یاری 12 گۆڵی كردووه‌ و خه‌ڵاتی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش وه‌رده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی، مێسی زۆرترین ئاسیستی كردووه‌ و له‌ هه‌ر 70 خوله‌كێك گۆڵێكی كردووه‌ و زۆرترین لێدانیشی بۆ نێو گۆڵ هه‌بووه‌.