ئه‌م گۆڵه‌ی كریستیانۆ به جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا
له نێوان ئه‌م 10 گۆڵه، گۆڵی كریستیانۆ به جوانترین ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا جوانترین 10 گۆڵی چامپیۆنزلیگی بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌ستنیشان كرد، له نێویاندا گۆڵێكی كریستیانۆی به جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه دیاریكرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، ریزبه‌ندی 10 جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی بڵاو كرده‌وه.
1ـ گۆڵی كریستیانۆ، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له دژی مانچێسته‌ر یونایتد تۆماری كرد، لوتكه‌ی جوانترین گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه.
2ـ گۆڵی لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له قۆناخی پێشكۆتایی له كامپ نوو له دژی لیڤه‌رپوول.
3ـ گۆڵی سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له قۆناخی 16 له دژی بایرن میونشن.
4ـ گۆڵی ئیڤان راكیتیچ، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له دژی تۆتێنهام.
5ـ گۆڵی لێرۆی سانێ یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له دژی هۆفینهایم.
6ـ گۆڵی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان له قۆناخی 16 له دژی مانچێسته‌ر یونایتد.
7ـ گۆڵی ره‌حیم ستێرلینگ هێرشبه‌ری مان سیتی له دژی شاختار له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان.
8ـ گۆڵی عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فره‌نسی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له دژی تۆتێنهام.
9ـ گۆڵی فلیپی كۆتینهۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی له قۆناخی هه‌شت له دژی مانچێسته‌ر یونایتد.
10ـ گۆڵی لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا له قۆناخی پێشكۆتایی له دژی لیڤه‌رپوول.