پۆمپیۆ ئامادەیی مهرجداری وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران نیشان دا
ئەمەریکا مەرجی بۆ دانوستان ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مەرجی واشنتن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسرا، پۆمپیۆ رایگەیاند: "ئەمەریکا ئامادەیە لەگەڵ ئێران بکەوێتە دانوستان، بەو مەرجەی تاران هیچ مەرجێکی پێش وەختەی نەبێت".
راشیگەیاند: "کێشەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ سیاسەتی 40 ساڵەی رژێمی ئیسلامی دەگەڕێتەوە، نەک سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران".
ئاماژەی بەوەش دا، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە.
چەند رۆژێکە پۆمپیۆ بۆ پرسی زیاترکردنی فشارەکانی سەر ئێران لە ئەوڕوپایە و یەکەم وڵاتیش سەردانی ئەڵمانیای کرد، بڕیارە دوای سویسراش، سەردانی بەریتانیا بکات.
AFP
H.J