بە حەوت رێگا خەوزڕانی شەوانەت چارەسەر بکە

بە حەوت رێگای سروشتی کێشەکانی خەوی شەوانەت چارەسەر بکە

K24 – هه‌ولێر:

خەوزڕانی شەوان یەکێکە لە کێشە جیهانییەکان و کەسانێکی زۆر بەهۆیەوە شەوان ناتوانن بخەون و رۆژیش شەکەوت و ماندوون.

ئەگەرچی زۆرجار کێشەکە بەهۆی ئەوەوە روودەدات، خەڵک خشتەیەکی نەگۆڕی خەوی نییە، بەڵام هەمیشە ئەمە کێشەکە نییە.

ئەگەر هیچ نەخۆشییەکیت نییە و خشتەیەکی تەندروستی خەوتنت هەیە، بەڵام خەوت لێناکەوێت، ئەم چەند خاڵەی خوارەوە یارمەتیت دەدە بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵبیت:

1 - پێش خەوتن شەربەتی گێلاس بخۆرەوە، چونکە بە ماددەکانی تریپتۆفان و ئەمینۆ ئەسید دەوڵەمەندە کە یارمەتیت دەدات زووتر خەوت لێبکەوێت.

2- چا گژوگیاکانی وەک چای دارچینی، نەعناع و زەنجەفیل، یاخود ئەو چایانەی کە ماددەی کافێنیان تێدا نییە بخۆرەوە چونکە پشتگیری پرۆسەی خەو دەکەن.

3- خوێندنەوەی کتێب پێش خەوتن، رێگایەکی سروشتی چارەسەکردنی کێشەکەیە

4- پێش خەوتن، هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بەکارمەهێنە.

5- خواردنی مۆز و گێلاس لە شەودا

6- وەرزشە رۆحییەکان پێش خەوتن ئەنجام بدە

7- بەهۆی ئەوەی شەوانە کێشەی خەوت هەیە، هەرگیز بەڕۆژدا مەخەوە

 IndiaTimes

H.J