ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزیمان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاشكرا بوو
"گریزمان به پۆشینی درێسی بارسێلۆنا مووچه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ناوه‌رۆكی گرێبه‌ستی ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری فره‌نسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بڵاو كردۆته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه گریزمان 6 ملیۆن یۆرۆ مووچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمان به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 17 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، ئه‌م نرخه‌ش 6 ملیۆن یۆرۆ كه‌متره له مووچه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه ساڵانه گریزمان وه‌ریده‌گرت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه گریزمان هه‌ر ساڵێك زیاتر بمێنێته‌وه ملیۆنێك یۆرۆ مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ 2 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌ك پاداشت ده‌چێته سه‌ر حیسابی بانكی گریزمان.
ئانتوان گریزمان له كۆی 256 یاری له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كردووه، ناسناوێكی لالیگا، ناسناوێكی یۆرۆپالیگ و سووپه‌ری ئیسپانیای بردۆته‌وه.