به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا توركیا بۆ كڕینی نه‌وت پشت له ئێران و روو له عێراق ده‌كات
له مانگی داهاتوو ده‌ستپێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی سزاكانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران، بڕیاره له مانگی داهاتوو توركیا لە بری نەوتی ئێران دەست بە ھاوردەكردنی نەوتی عێراق بكات.
كۆمپانیای سووكاری توركی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەھۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لەسەر كەرتی نەوتی ئێران داناوه، بڕیاریان داوە، بۆ پڕكرندەوەی پێداویستییەكانیان، لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە دەست بە ھاوردەكردنی نەوتی عێراق بكه‌ن.
ھەر بەگوێرەی كۆمپانیا توركییه‌كه، ئەو پاڵێوگانەی پشت بە نەوتی خاوی ئێران ده‌به‌ستن، بەھۆی بەردەوامی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، پێده‌چێت لە داھاتوودا روبەرووی كێشە ببنەوە، بەو پێییەی كە كۆمپانیاكە نایەوێت سزاكانی ئەمریكا ببەزێنێت، تەنانەت نایەوێت سووتەمەنیش ھەناردەی ولاتەكە بكات.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا، ئەو نەوتەی لە عێراقەوە ھاوردەدەكرێت، لە كێلگەی ستار لە سنووری شاری ئیزمیر پاڵاوتنی بۆ دەكرێت و لە پلانیاندایە تا كۆتایی سالی داھاتوو 8 ملیۆن تۆن نەوت بپاڵێون.
H.B