هۆشداری لە سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دەدرێت
"داعش له ژێر ناوی دیكه و به تاكتیكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه"
K24 - ھەولێر
نوێنه‌ری ئه‌مەریكا بۆ كاروباری سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت "هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شی به‌رده‌وام بین. ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات هه‌وڵه‌كان چڕنه‌كرێنه‌وه بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی داعش، ئه‌وا داعش له ژێر ناوی دیكه و به تاكتیكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
جه‌میس جێفری، نوێنه‌ری ئه‌مەریكا بۆ كاروباری سووریا له پانڵێكدا كه په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكی خستبوو رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات هه‌وڵه‌كان چڕنه‌كرێنه‌وه بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی داعش، ئه‌وا داعش له ژێر ناوی دیكه و به تاكتیكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و سووریا".
نوێنه‌ری ئه‌مەریكا بۆ كاروباری سووریا گوتیشی: "ده‌بێت له هه‌موو شوێنێك رووبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه، ئه‌گه‌رنا داعش له‌نێوان عێراق و سووریا خۆی رێكده‌خاته‌وه و سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه".
ئەمە لەكاتێكدایە ھێشتا داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق ھێرش و تەقینەوە ئەنجامدەدات.
پێشتر رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانی"، لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو "وڵاتانی رۆژئاوا و بەریتانیا له لیبیا به دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری رێكخراوی داعش ده‌گه‌ڕێن، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه رێبه‌ری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له سووریا و عێراقه‌وه گواستبێتییه‌وه بۆ لیبیا".
له 23/3/2019 ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رزگاركردنی باغۆز-یان وەك دوا مۆڵگەی داعش لە سووریا راگەیاند.
ھ.م