خامنه‌یی: هه‌وڵ ناده‌ین شۆڕشی ئیسلامی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه بكه‌ین
"ئێران هه‌رچه‌نده قوربانی بدات هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ نادات شۆڕشی ئیسلامی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه بكات و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا سعوودیه ده‌دۆشێت".
خامنه‌یی له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی روحوڵا مستەفا ئەحمەد موسەوی خومەینی، رێبه‌ری پێشووی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، گوتی: "ئێمه نامانه‌وێ شۆڕش هه‌نارده بكه‌ین، بیرۆكه‌ی به‌رگریش سنووره‌كانی ئێرانی تێپه‌ڕاندووه و گه‌لانی دیكه پێی رازی بوونه".
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا له سیاسه‌ته‌كه‌یدا له هه‌ریه‌ك له سووریا، عێراق، لوبنان و فه‌له‌ستین شكستی هێناوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی به‌رگری گه‌لانی ناوچه‌كه بووه".
خامنه‌یی له به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات چۆك به ئێران دابدات و ناچاری بكات هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه بنێت، ئێمه‌ش ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گرنگترین هۆكاره‌كانی دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران ئه‌وه‌یه، كه ئێمه بژارده‌ی به‌رگری و خۆڕاگریمان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سرووشتی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی واشنتن هه‌ڵبژاردووه و تێیدا سه‌ركه‌وتووش بووینه".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، "له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌مڕۆ به‌ره‌ی به‌رگری له هه‌موو كاتێك زیاتر یه‌كگرتووه له‌كاتێكدا به‌ره‌ی له‌خۆبایی جیهانی "ئه‌مه‌ریكا" رۆژ به‌ڕۆژ له داڕووخاندایه و هێزی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه ده‌نێت و هه‌ژموونه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت".
خامنه‌یی ده‌ڵێت: "ئێران هه‌رچه‌نده قوربانی بدات هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت و پیلانگێڕی ئه‌مه‌ریكاش له دژی به‌ره‌ی به‌رگری له ناوچه‌كه به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه".
هه‌روه‌ك رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا پاره و دۆلاره‌كانی سعوودیه ده‌دۆشێت، چونكه سعوودیه ناتوانێت خۆڕاگر بێت و به‌رگری بكات"، گوتیشی: "سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌خۆبایی و شوێنكه‌وتووانی، به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه، ئامانج لێی له‌بیربردنه‌وه‌ی پرسی فه‌له‌ستینه".
خامنه‌یی دانی به‌وه‌شدانا، "ئێران به‌ده‌ست چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ن"، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، "هیچ رێگایه‌ك به‌ڕووی ئێران‌دا داخراو نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی".
خامنه‌یی هێرشی توندیشی كرده سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گوتی: "هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی وه‌ك تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مانای وایه سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گه‌وره‌ی كۆشكی سپی له‌ڕووی سیاسی و ده‌روونییه‌وه هاوسه‌نگ نییه".
H.B