عێراق جێگەی نەوتی ئێران لە بازار دەگرێتەوە
بەرھەمھێنانی نەوتی زیادكردووە
K24 - هه‌ولێر:
عێراق وه‌كو تاكه وڵات پشتیوانی ئاشكرای ئێرانی كرد له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام بڕیاره پشكی تاران له بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا، پڕ بكاته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیادكردووه، له‌كاتێكدا ئێران، له مانگی رابردوو، رۆژانه ته‌نها 400 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌كردووه، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاسته.
پێشتر ئێران هۆشداری دابوو کە لەكاتی گەمارۆكانی ئەمریكا نابێت هیچ وڵاتێك جێگەی ئەوان لە بازاری نەوتدا بگرێتەوە.
واشنتن سزا ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران توندتر كردووه و ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته سفر، له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاته به‌های دراوه‌كه‌ی له ئاست دراوه جیهانییه‌كان دابه‌زیوه و هه‌نارده‌ی نانه‌وتیشی روو له دابه‌زینه.
ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر ئابووری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته.