نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای باج خستنه‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه ده‌كات
ساڵانه به‌هۆی ژه‌هراویبوونی ژینگه 3.8 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان پێشوه‌خته ده‌مرن
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژی جیهانیی ژینگه‌دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی 2019 راپۆرتی رێنمایی و هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه به ناوی "له‌ناوبردنی پیسبوونی ژینگه" بڵاوكرده‌وه.
سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه به چه‌ند رێنماییه‌كی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی رێككاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، په‌یامی من بۆ حكوومه‌ته‌كانی جیهان روونه: با به‌یه‌كه‌وه باج بخه‌ینه سه‌ر پیسكردنی ژینگه، هه‌روه‌ها با چیتر سووته‌مه‌نی ره‌ش به‌كارنه‌هێنین و رێگه‌ش نه‌ده‌ین وێستگه‌ی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵووز درووست بكرێن، ئێمه ئابوورییه‌كی سه‌وزمان ده‌وێت، نه‌ك خۆڵه‌مێشی".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه "مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه و له هه‌مانكاتدا ژینگهپهرستیشه، كه ئه‌و ژینگه‌یه ده‌رفه‌تی مانه‌وه له ژیان و به‌ره‌وپێشبردنی هزری، ئه‌خلاقی، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆحی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت. مرۆڤ به درێژایی مێژوو له‌سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای خێرا، كه ئه‌و دوو ره‌هه‌نده جڵهوگیرییهكی بێوێنه‌ی گۆڕینی ژینگه‌یان له‌ده‌سته".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان د‌رك به‌وه ده‌كات كه پاراستنی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی و باشكردنی، پرسی سه‌ره‌كییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی گه‌لان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش له ساڵی 1972 رۆژێك "5ی حوزه‌یران" بۆ گرنگیدان به ژینگه له سه‌رانسه‌ری جیهان دیاری كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ده‌رفه‌تێك بۆ فراوانكردنی بنكه‌ی رای رۆشن و ره‌فتاری به‌رپرسانه لای تاكه‌كان، كۆمپانیا و كۆمه‌ڵگاكان، له پێناو پارێزگاریكردن له ژینگه به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه، ئێستا ئه‌و رۆژه بووه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ هۆشیاری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌و رۆژه بگات، كه ئێستا زیاتر له 100 وڵات ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و رۆژه ده‌گێڕن".
په‌یامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی 2019:
"له‌ناوبردنی ژه‌هراویبوونی ژینگه". بابه‌تی ئه‌مساڵ، كه له لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه ناونیشانه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردراوه، داوامان لێ ده‌كات، كه چۆن بتوانین ژیانی رۆژانه‌مان بگۆڕین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی هه‌وا پیس بكرێت، وێڕای به‌شداریكردن له سنوورداركردنی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندرووستی.
هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌وا:
هۆكاره جیاوازه‌كانی پیسبوونی هه‌وا و چۆنیه‌تی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی و ژینگه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ باشكردنی ژینگه و هه‌واری ده‌ورووبه‌رمان بده‌ین، له زۆربه‌ی كاته‌كانیش ناتوانین ژه‌هراویبوونی ژینگه ببینین، وێڕای بوونی له هه‌موو شوێنێك. ئه‌وه‌ش راسته كه ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دان بوه‌ستین، به‌ڵام ده‌كرێت كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی هه‌وای ده‌وروبه‌رمان بده‌ین. رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیش ئه‌وه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، له هه‌ر 10 كه‌س هه‌ناسه‌ی 9 كه‌سیان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ژه‌هراوییه.
هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
- ژیانی ماڵه‌وه: هۆكاری سه‌ره‌كی ژه‌هراویبوون و پیسبوونی ژینگه سووتاندنی سووته‌مه‌نی نه‌وت، دار و جۆره‌كانی دیكه‌ی سووته‌مه‌نییه، كه له ئاماده‌كردنی خواردن و خۆ گهرهمكردنهوه به‌كارده‌هێندرێن و ساڵانه به‌هۆی ژه‌هراویبوونی ژینگه 3.8 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان به مردنی پێشوه‌خته كۆچی دوایی ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان له وڵاتانی پێگه‌یشتوون.
- پیشه‌سازی: له زۆرێك له وڵاتان، به‌رهه‌مهێنانی وزه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ پیسبوونی ژینگه. وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ش كه به سووتاندنی خه‌ڵووز كار ده‌كه‌ن، هۆكارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌و مۆلیدانه‌ی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكوومه‌ت به گاز كار ده‌كه‌ن جێگای سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆرن.
- گواستنه‌وه: كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی جیهانی ده‌بێته هۆی قه‌تیسبوونی "زیادبوونی" گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چوار، تا دێت ئه‌و رێژه‌یه‌ش روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌و قه‌تیس بوونه‌ش، ساڵانه 400 هه‌زار مردنی پێشوه‌خته تۆمارده‌كرێن.
- كشتوكاڵ: له كه‌رتی كشتوكاڵ دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ پیسبوونی ژینگه هه‌ن، یه‌كه‌میان: ئاژه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆ رێژه‌یه‌كی زۆری گازی میثان و ئه‌مۆنیا ده‌رده‌كه‌ن، دووه‌میان: سووتاندنی پاشماوه‌كانی كشتوكاڵ.
- پاشماوه‌كان: سووتاندنی پاشماوه كراوه‌كان و پاشماوه ئه‌ندامییه چاڵكراوهكان ده‌بنه هۆی ده‌ركردنی ئیدۆكسیده زیانبه‌خشه‌كان، فیۆران، میثان و كاربۆنی ره‌ش له هه‌وا. له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له 40%ی پاشماوه‌كان دهستووتێنرێن.
- سه‌رچاوه‌كانی دیكه: هه‌میشه ته‌نیا چالاكییه مرۆییه‌كان نابنه هۆكاری پیسبوونی ژینگه، هه‌ندێ جار ته‌قینه‌وه‌ی گڕكان و گه‌رده‌لوولی خۆڵاوی و هه‌ندێ كارلێكی سرووشتیش ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه. گه‌رده‌لووله‌كان زۆرترین زیانیان هه‌یه.