"ئه‌میری ویلایه‌تی جه‌زیره‌ی داعش كوژرا"
فڕۆكه‌ی عێراقی بۆمببارانی كردوون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/6/2019، قه‌ته‌ری سهمهرمهد، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی عه‌شائیری له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند: "ئه‌میری ویلایه‌تی جه‌زیره‌ی داعش و 6 چه‌كداری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمببارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار كوژراون".
سهمهرمهد گوتوویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ده‌ستكه‌وتووه كه عه‌بدوڵڵا فه‌رحان، ناسراو به ئه‌بو موسلیم عێراقی له بیابانه‌كانی جه‌زیره‌یه له پارێزگای ئه‌نبار، هێزێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق و حه‌شدی عه‌شائیری دوای 4 ئه‌ندامی داعش كه‌وتوون كه به ماتۆڕسكیل ده‌ڕۆشتن، دواتر له ناوچه‌ی دۆلاب سه‌ر به قه‌زای هیت له رۆژئاوای ئه‌نبار وه‌ستاون و پاشان چوونه‌ته ناو تونێلێكه‌وه".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی عه‌شائیری، پاش ئه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆمببارانی ئه‌و تونێله‌یان كردووه كه چه‌كداره‌كان خۆیان تێدا حه‌شارداوه، 7 ته‌رم له‌ناو تونێله‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان ئه‌میری ویلایه‌تی جه‌زیره‌ی داعش بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و به‌ڵگانه‌شی دهستكهوتوون ده‌یسه‌لمێنن، داعش ناوچه چۆڵ و دووره ده‌سته‌كانی كردووه‌ته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ خۆحه‌شاردان و ئه‌نجامدانی كرده تیرۆریستییه‌كانیان دژی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان".
سهمهرمهد ده‌ڵێت: "ئه‌و ئۆپراسیۆنه به‌هۆی كۆششی هه‌واڵگریی نێوان هێزه‌كانی فیرقه‌ی حه‌وتی سوپای عێراق و ھێزی عوبه‌یدی حه‌شدی عه‌شائیری بووه كه له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان كردووه و به‌و هۆیه‌وه به‌ئاسانی چاودێریی جوڵه‌ی تیرۆریسته‌كانی داعش كراوه و كوژراون".