مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی دابەشكردنی وادەی مووچەی چەند وەزارەتێكی ئاشكرا كرد
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەست بە دابەشكردنەوەی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ دەكاتەوە و سبەی مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 9/6/2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دارایی دابەش دەکرێت".
گوتیشی: "لە رۆژانی داھاتوودا بەپێی خشتەی دیاریكراو مووچەی وەزارەت و دەستەكانی دیكە دەدرێت".
پێش ھاتنی جەژنی رەمەزان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكرێت. چەند رۆژێك پێش جەژن مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشكرا.