لە زاخۆ باندێكی دزیكردن دهستگیر كرا
بڕێكی زۆر پارەیان لە كۆمپانیایەك دزیوە
K24 - زاخۆ
ھێزەكانی پۆلیس لە قەزای زاخۆ باندێكی دزیكردنیان دەستگیر كرد، به گوتهی وتەبێژی پۆلیس ئهو بانده دهستیان له شكاندنی قاسهی چهند كۆمپانیایەك دا ههبووه و بڕێكی زۆر پارەیان دزیوە.
ھێمن سلێمان، وتەبێژی پولیسی دھوك بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوو ئاگادار كراینەوە لە دزینی بڕێكی زۆری پارە لە یەكێك لە كۆمپانیاكان لەسەر رێگەی ئیبراھیم خەلیل. كە چەند قاسەیەكی كۆمپانیاكە شكێندراون، كە 40 ھەزار دۆلار 20 ملیۆن دیناری عێراقیان دزیوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا ھێزەكانی پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیر بكەن و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە".
ھ.م