له به‌غدا هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیاره زیانپێگه‌یشتووه‌كان ده‌درێت
"ته‌واوی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانن"
K24- هه‌ولێر:
بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی دە‌غڵودانیان سووتاوە، لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند.
سەلام شەمەری، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی رووبەڕووی هەندێك پارێزگا بوونەتەوە، ئاماژەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەندێك لە شانە نووستووەکانى داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كان گەڕاونەتەوە و دەستیان بە ئەنجامدانی چالاکی کردووەتەوە.
گوتیشی: "لیژنەکەمان واژۆی پەرلەمانتاران کۆدەکاتەوە، بۆ ئەوەی حکوومەت پابەندی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانە بکات، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دە‌غڵودانیان سووتاوە".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، تەواوی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەن جوتیاران قەرەبوو بکرێنەوە.
H.B