"ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ عێراقه‌"

له‌ ناوچه‌یه‌كی نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ر خۆی حه‌شارداوه‌

K24- هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری هەواڵگه‌ری سەربازی عێراقی ئاشکرایدەکات، خەلیفەکەی داعش لەناوچەکانی رۆژئاوای نەینەوا خۆی حەشارداوە.

سەعد مەزهەر عەلاق، بەڕێوەبەری هەواڵگه‌ری سەربازی عێراقی رایگەیاند، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە ناوچه‌یه‌كی نێوان تەلەعفەر و شنگال خۆی حەشارداوە.

گوتیشی، شوفێر و چەکدارێك یاوەری بەغدادی دەکەن و هیچ کەسێکی دیکەی لەگەڵ نییە. ئاماژەی بەوەشدا، گرتە ڤیدیۆییەکەی بەغدادی لەنێوان 12بۆ 22 ی مانگی ئادار گیراوە.

پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، خەلیفەکەی داعش لە ناوچەکانی سەر سنووری نێوان سووریا و عێراق هاتووچۆ دەکات و تەنیا چەند کەسێکی لەگەڵ ماوە.

H.B