تاران: ئهمهریكا دهیهوێت خاكی ئێران پارچه بكات
"داوای واشنتن بۆ دانوستانكردن لهگهڵ تاران بۆ خهڵهتاندنی ئێرانه"
K24- ههولێر:
وەزیری بەرگری ئێران ئەمریکا بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە دژی ئێران و دابەشکردنی ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: داوای دانوستانیش بۆ خەڵەتاندنی تارانە، تا كاتی پێویست بۆ جێبهجێكردنی پلانهكانی بهدهستدههێنێت.
ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا رایگەیاند، واشنتن خواستی دانوستانی نییە و بە مەبەستی وەرگرتنی کاتی زیاتر بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی لە دژی تاران داوای دانوستان دەکات.
ئەمیر حاتەمی، ئەمریکا و ئێسرائیل بە هۆکاری ناسەقامگیری لەناوچەکە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: ئەوان ویستویانە لەرێگەی داعشەوە رووبەڕووی بەرنامەکانی ئێران بۆ هەناردەی شۆڕشی ئیسلامی لەناوچەکە ببنەوە.
وەزیری بەگری ئێران ئاشکراشی كرد، نەیارەکانیان پڵانی کودەتا و دابەشکردنی ئێرانان هەبووە و تا ئێستاش لە هەولەکانیان بەردەوامن.
H.B