له رۆژانی جه‌ژن هه‌زاران گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه
له 85%ی گه‌شتیارن له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتوون
K24- سۆران:
لە رۆژانی پشووی جەژن ژمارەیەكی زۆری گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێشبینی ده‌كرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ژماره‌كه زۆر زیاتر بێت.
له‌كاتێكدا پلەکانی گەرمی لە ھەڵکشاندان و لە ٤٠ پلەی سیلیزی نزیکدەبنەوە، پشوەکانی جەژن بە لێشاو گەشتیاری بەرەو هه‌وارگه‌كانی رواندز و سۆران راكێشاوه، بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سۆرانیش دەڵێ: له پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ سه‌رووی 35 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاریه‌یكان كردووه، 85%ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتوون.
هه‌رچی سنووری پارێزگای ھەڵەبجەشه، كه یەكێكە لەو ناوچانەی زۆرترین شوێنی گەشتیاری ھەیە، بە ھۆی ھەڵكەوتەی جوگرافیا و بوونی ژمارەیەكی زۆر لە شوێنی گەشتیاری و سەرنجراكێش و دیمەنە سروشتییەكانی ساڵانە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار روو لە پارێزگای ھەڵەبجە دەكەن. بۆ ئه‌مساڵیش ته‌نیا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا زیاتر له 40 هه‌زار گه‌شتیار روویان تێكردووه, بەشێك لە گەشتیاران دڵخۆشن بە ئارامی ناوچەكە، بەڵام نیگەرانن لە كەمی خزمەتگوزاری و خراپی رێگەوبان.
H.B