لە ئەمەریكا تەرمی دوو سیناتۆری پێشوو به كوژراوی دۆزرایەوە
تهرمەكانیان لە ماڵه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر
لە دوو رووداوی جیاوازدا تەرمی دوو سیناتۆری پێشووی ئەمەریكا لە ماڵەكانیان بە كوژراوی دۆزرایەوە، ئەو دوو رووداوەش بووەتە باس و خواسی گەرمی میدیاكانی ئەمەریكا.
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هه‌ردوو سیناتۆره كوژراوه‌كه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ركانزاس و ئۆكلاهۆمایان ده‌كرد و به گوللـه كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ئه‌ركانزاس رایگه‌یاند "ته‌رمی سیناتۆری پێشووی كۆمارییه‌كان، لیندا كۆلینز، سمیسی 56 ساڵی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له كه‌رتی راندۆڵف دۆزراوه‌ته‌وه، كه به گوللـه كوژراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، تاوانه‌كه مه‌به‌ستدار بووه".
وه‌ك میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن "به‌ر له دوو رۆژ دراوسێكانی كۆلینز سمیس، كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران كاری كردبوو، گوێیان له ده‌نگی ته‌قه بووه له ماڵی سمیس".
Today, we learned of the untimely death of former Senator Linda Collins Smith. She was a passionate voice for her people and a close member of our Republican family. We are praying for her loved ones during this difficult time. pic.twitter.com/uOg76yd6dF
— Arkansas GOP
هه‌رچی سیناتۆری دووه‌مه كه به سیناریۆیه‌كی هاوشێوه كوژراوه، سه‌ر به كۆمارییه‌كانه و ناوی جۆناسان نیكۆلزه و ته‌مه‌نی 53 ساڵه و له ساڵی 2000 تا 2012 له ئه‌نجوومه‌نی پیران نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمای كردووه، دواتر له زانكۆی هه‌مان ویلایه‌ت كاری كردووه، رۆژی چوارشه‌ممه دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر بیستنی ده‌نگی ته‌قه له ماڵه‌كه‌ی، ته‌رمی ئه‌ویش به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
Former #Oklahoma State Sen. Jonathan Nichols has died at age 53. https://t.co/Xv1UgWemGs#oklegpic.twitter.com/Mtjywcqooo
— NonDoc (@nondocmedia) <a
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی ئۆكلاهۆما دووپاتیانكرده‌وه، پزیشكی دادی هه‌وڵده‌ده‌ن چۆنیه‌تی كوژرانی نیكۆلز ئاشكرا بكه‌ن.
H.B