دره‌ختی دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رنسا وشكبوو
وشكبوونی دره‌ختی دۆستایه‌تی واشنتن و پاریس له كۆشكی سپی
K24-هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و داربه‌ڕووه‌ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه له باخه‌كه‌ی كۆشكی سپی به هاوبه‌شی چێندرا، وشكبوو.
دره‌خته‌كه وه‌ك درووشمێك بۆ دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئه‌و دوو وڵاته داچێندرابوو و له باخی لیسن گوازرابووه‌وه، كه له كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی لێی كوژرابوون.
رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هۆكاری مردنی دره‌خته‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات و نووسیویه‌تی، دار به‌ڕووه‌كه به‌رگه‌ی بارودۆخ، رێنمایی و یاساكانی نه‌مامه گوازراوه‌كانی نه‌گرتووه، كه له ئه‌مه‌ریكا یاسایێك بۆ گواستنه‌وه‌ی دره‌خته‌كان له‌ده‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، "نه‌مام و تۆی هه‌ر دره‌ختێك له ده‌ره‌وه هاورده‌بكرێت، له شوێنی داچاندنی به تاوێره به‌ردێكی كلسین ده‌وره ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و مێروو بكرێت".
ساڵی رابردووش چه‌ند راپۆرتێك ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئه‌و دره‌خته‌ی وه‌ك درووشمی دۆستایه‌تی و به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن تره‌مپ و ماكرۆن له باخی كۆشكی سپی چێندراوه به‌ته‌واوی له‌ناوچووه و شوێنه‌كه‌ی به پووش و په‌ڵاشی سیس داپۆشراوه.
H.B




