له سنووری كهركووك چوار ههزار دۆنم زهوی كشتوكاڵی سووتاوه
کەرکووک بە دووەم شار دێت کە زۆرترین رێژەی دەغڵ و دانی جوتیارانی تێدا سووتاوە
K24 – كهركووك:
لەماوەی یەک مانگدا لەسنووری پارێزگای کەرکووک زیاتر لە چوار ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی سووتاوه، پۆلیسی بەرگری شارستانی كهركووك رایگهیاند، بەچەند رێگەیەک ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیاران بەردراوه و لێکۆڵینەوەکان لای پۆلیسن.
بەپێی ریزبەندی پۆلیسی بەرگری شارستانی بێ، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق، کەرکووک بە دووەم شار دێت کە زۆرترین رێژەی دەغڵ و دانی جوتیارانی تێدا سووتاوە.
زیانی سوتانی دەغڵ و دانی جوتیاران لە سنووری کەرکووک، زیاتر لە ملیارێک دینار بووە، پەرلەمانتاران کار لەسەر ئەوە دەکەن، کە حکومەت قەرەبووی جوتیاران بکاتەوە. لەم ھەفتەیەشدا دەست بەکۆکردنەوەی ئیمزا دهكهن به مهبهستی تاوتوێكردنی ئهو پرسه له ئهنجوومهنی نوێنهران.