ئه‌فسانه‌كانی عێراق به‌شداریی له یاری وازهێنانی ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد ده‌كه‌ن
ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد دوای 16 ساڵ بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا
ئه‌حمه‌د سالار یاریزانی ناسراوی كوردستان دوای 16 ساڵ یاریكردن بڕیاریدا له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان ئه‌فسانه‌كانی كوردستان و ئه‌فسانه‌كانی عێراق ماڵئاوایی له یاریكردن بكات.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ئه‌فسانه‌كانی عێراق
یارییه‌كه بڕیار ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه تایبه‌ت به یانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه بچێت، له‌و یارییه‌دا پێشبینی ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (ئه‌حمه‌د رازی، یوونس مه‌حموود، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، هاوار مه‌لا محه‌مه‌د، نور سه‌بری، ساماڵ سه‌عید، باسم عه‌باس، حه‌بیب جه‌عفه‌ر) و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه به‌شداریی بكه‌ن.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ئه‌فسانه‌كانی كوردستان
له تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی كوردستان چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی پێشووی سلێمانی و ژماره یاریزانی شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك و كه‌لار ده‌بینرێت، دیارترینیان (سه‌فا نووری، محه‌مه‌د خۆشناو، كاروان محه‌مه‌د، سه‌میر بابۆ، پرسیار عه‌بدولره‌زاق، رافد به‌دره‌دین، جاسم محه‌مه‌د حاجی، محه‌مه‌د حه‌مه‌خان) و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه.
پرۆفایلی ئه‌حمه‌د سالار
ـ له 1985 له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له دایكبووه.
ـ له 1999 له یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ده‌ركه‌وت
ـ له 2001 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌مال سه‌لیمی پێشوو كرد
ـ له 2004 درێسی یانه‌ی سلێمانی پۆشی
ـ دووجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بۆته پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی عێراق
ـ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتووه
ـ یاری بۆ یانه‌كانی، پێرسی پێشوو و زێره‌ڤانی ئێستا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، نه‌ورۆزیش كردووه.
ـ له وه‌رزی 2006 ـ 2007 گۆڵكاری خولی كوردستان بووه
ـ له 2007 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كراوه
ـ له 2010 گۆڵكاری سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان بووه
ـ گۆڵكاریی مێژوویی یانه‌ی سلێمانییه به 130 گۆڵ
ـ له مێژووی خوله‌كانی كوردستان 45 گۆڵی تۆمار كردووه




