به‌رهه‌م ساڵح: پێگه‌ی كاك مه‌سعود ده‌بێته هۆی ساڕێژبوونی برینه‌كانی ناوماڵی كورد
سه‌رۆك كۆماری عێراق: چاوه‌ڕوانین سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم و نوخبه‌ی سیاسی عێراق كێشه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له دانیشتنی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆنه‌یه‌كی مێژوویی و گرنگه و پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی: "هه‌مووان چاوه‌ڕوانی زۆریان لێی هه‌یه، رۆڵی سه‌رۆك بارزانیشی وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم و به پێگه‌ی خۆی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی نواند له سیاسه‌ت و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، نه‌خشی خۆی هه‌بووه".
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری پێشووی سه‌رۆكی هه‌رێمیش كرد.
روونیشی كرده‌وه، ده‌ورو كاریگه‌ریی به پۆست و پله‌ی سیاسی نییه، بۆیه كاك مه‌سعود له داهاتوو ده‌وری زیاتر ده‌بێت كه له سه‌رووی 50 ساڵ زیاتر خه‌باتی هه‌یه، چاوه‌ڕوانیشی له پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێگه‌ی كاك مه‌سعود ده‌بێته هۆی ساڕێژی برینه‌كانی ناوماڵی كورد و یه‌كخستنه‌وه ناوخۆی كوردستان.
هاوكات رۆڵی مام جه‌لال و پشتیوانی نه‌وشیروان مسته‌فاشی ئاماژه پێكرد، كه رۆڵیان له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به تاوانه‌كانی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بارزانی و هه‌زاران گوندی وێرانكراو كرد، كه هه‌وێنی ئه‌م ده‌ستكه‌وت و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانن و ده‌بێته ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به‌رز بده‌ین و به هه‌مووان بیانبپارێزین، به یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باشتر ده‌ست پێبكرێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، دۆخه‌كه دژواره و پێشبینی كردن بۆ داهاتوو روون نییه، خه‌ڵكی عێراق له رابردوودا چه‌ندین شه‌ڕ و ناخۆشی بینیوه، كه دواهه‌مینیان شه‌ڕی داعش بوو كه به هه‌مووان توانرا رێكخراوه‌كه به هه‌وڵی هه‌مووان، پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و پشتیوانی هاوپه‌یمانان تێكبشكێنرێت.
سه‌رۆك كۆماری عێراق گووتی: "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و شۆڕ و كاره‌سات و شه‌پۆلی توندڕه‌وییه، پێویستی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه، له پێكهێنانی سیسته‌مێكی سیاسی ئابووری بۆ ناوچه‌كه و به‌رپاكردنی ئاشتی و سهقامیگریر له وڵاته‌كان. چاره‌سه‌ر شه‌ڕ و شۆڕ نییه، به‌ڵكو گفتوگۆیه، سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌بێ دابینكردنی مافی كورد نابێت، وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و به‌های هاوبه‌شی هه‌یه. پێویسته هه‌وڵبده‌ین له عیراق به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، عێراق بكه‌ینه‌وه پێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش و وڵاته‌كه‌ش تووشی شه‌ڕ و ئاشووب نه‌كه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به پته‌وكردنی ریزه‌كانی ناوخۆی عێراقی، ئه‌گه‌رچی به قسه خۆشه به‌ڵام پیویستی به هه‌نگاو و كرداری پێویست هه‌یه، بوهتیبهتیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به‌ڵكو پێویست به چاره‌سه‌ركردنی حكومڕانی له سه‌رتاسه‌ری وڵات له به‌سڕه‌وه تا مووسڵ هه‌یه، ئه‌وه‌ش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشته‌وایی گه‌لانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و فدراڵی بكات".
هه‌روه‌ها گووتی: "با له بری ململانێی و ناكۆكی، ئه‌و خێر و بێره‌ی له‌و وڵاته هه‌یه بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار و پێشكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا به‌كاربهێنرێت".