بەرھەم ساڵح گەیشتە ھەولێر
رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بە یاوەری شاندێك گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
دواتر لە تەلاری سەعد عەبدوڵڵا لە ھەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەرھەم ساڵح كرا.
ھەر ئەمڕۆ چەند شاندێك لە وڵاتانی دراوسێ لەنێویاندا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران. ھەروەھا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێكی حكوومەتی عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان لە عێراق، بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گەیشتنە ھەولێر.
ھ.م