شاندی یەكێتی بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێم دەكات

رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێم گەیشتە تەلاری سەعد عەبدوڵڵا لە ھەولێر.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6/2019 رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و باڵیوز و نوێنەری وڵاتان بەشداری لە رێوڕەسنەكە دەكەن.

ھ.م