وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر

K24 – هه‌ولێر:

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری هەولێر.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.

هەروەها، پێش گەیشتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا، فڕۆکەی شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6/2019 و کاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە عێراق، رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە تەلاری سەعد عەبدوڵڵا ئامادەکاریی تەواویان بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە کردووە و بڕیاریشە دوای سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رابسپێردرێت.