سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: كار بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ین
عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌مید ئه‌لغزی به نوێنه‌رایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و پیرۆزبایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان راگه‌یاند.
حه‌مید ئه‌لغزی، رایگه‌یاند، به خۆشحاڵییه‌وه وه‌كو نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌شداریان له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد. هاوكات ستایشی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانی كرد له په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسییه‌ت، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی پێشووی عێراق لێیان كراوه. روونیكرده‌وه، له حكوومه‌تی ئێستادا كار له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن، به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ئاشتی زیاتر به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن و پێشووتریش ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی له‌به‌رده‌م عێراقدا هه‌بوون، به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند قۆناغێكی پێشكه‌وتوویان بڕیوه بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوولا و به گفتوگۆ په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن. راشیگه‌یاند، پێویسته به هه‌موو لایه‌كیش عێراق له گرژی و ئاڵۆزی زیاتر، كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه، دووربخهنه و وڵاته به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن. له كۆتاییشدا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان خواست له ئه‌ركه‌كانیدا.