به‌ ڤیدیۆ.. بۆردومانكردنی حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له‌ ئه‌نبار ببینه‌

له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ عێراقی و بیانییه‌كانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانكراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی له‌ بیابانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ خۆرئاوای عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ عێراقی و بیانییه‌كانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانكراوه‌.