مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م راسپێردرا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسوومی هه‌رێمی ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ی حوزه‌یرانی 2019، به مه‌رسوومی هه‌رێمی، مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى د. ڤاڵا فه‌ريد سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانى هه‌رێميى ژمـــاره (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له یاساى سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (7)ى ساڵى 2019 له دانیشتنى ئاسایيى ژماره (8) له (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به ڕاسپاردنى مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاريى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه هه‌رێمييه‌كه ده‌بێت پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى له ماوه‌ى (30) سى ڕۆژدا له ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه‌وه تێپه‌ڕ نه‌كات و فه‌رمانه‌كه له ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ناوزه‌د كرا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێناوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)