پوتن: پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئەمەریکا خراپتریش دەبێت

سەرۆکی رووسیا گەشبین نییە بە داهاتووی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا

K24 – هه‌ولێر:

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/06/2019، بڵاو کرایەوە، ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە، پەیوەندیی ئەمەریکا و رووسیا لە ئاستێکی خراپ دایە.

لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی میر Mir، پوتن لە بارەی پەیوەندیی واشنتن و مۆسکۆ دەڵێت: "پەیوەندییەکە بەرەو خراپتربوون دەچێت، خراپتر و خراپتریش دەبێت".

راشیگەیاندووە: "ئیدارەی ئەمەریکا دەیان سزای بەسەر رووسیادا سەپاندووە".

ئەم لێدوانەی پوتن لە کاتێکدایە، كه‌ رەنگە لەم مانگە و لە کۆبوونەوەی لووتکەی G20 لە ژاپۆن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادمیر پوتن کۆ ببنەوە.

Reuters

H.J